حەماس بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکان دەکات
حەماس لە ڕاگەیەندراوێک بانگێشتی کرد کە لە سەرانسەری دونیا بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی نوێژی غیابی جەنازە ئەنجام بدرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیەندراوێک بانگێشتی کرد کە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی کەتائیبی قەسام ڕۆژی هەینی نوێژی غیابی جەنازە ئەنجام بدرێت.
حەماس لە ڕاگەیەندراوەکە بانگێشتی کرد کە دوای نوێژی هەینی لە تەواوی مزگەوت و ناوەندەکانی ئیسلامی نوێژی غیابی جەنازە ئەنجام بدرێت.
حەماس ڕاگەیاند، "داوای نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی دەکەین، بۆ ڕێزگرتن لە جیهاد و فیداکاریان، بۆ بەرز نرخاندنی تێکۆشانیان لە بەرگریکردن لە خاکی فەلەستین، و یادکردنەوەی ئەو باجەی کە لە پاراستنی بەها پیرۆزەکانماندا داویانە، بەتایبەتی قودس و مزگەوتی ئەقسا."
ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەم کەتائیبی قەسام ڕاگەیاندبوو کە فەرماندەکانی قەسامی: محەمەد سینوار سەرۆکی ئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام، محەمەد شەبانە فەرماندەی کەتیبەی رەفەح، حەکەم عیسا بەرپرسی خزمەتەکانی چەکداری و جەنگ، رائید سەعد فەرماندەی یەکینەی وەبەرهێنانی سەربازی و حوزەیفە کەحلوت (ئەبو عوبەیدە) وتەبێژی کەتائیبی قەسام شەهید بوونەتە.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی نوێی کەتائیبی قەسام ڕاگەیاندبوو کە ئەم فەرماندەیانە لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە شەهید بوونەتە.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بانگەوازە نەک هەر یادکردنەوەیەک بەڵکو بانگەوازێکە بۆ بەرزڕاگرتنی بەرخۆدانی فەلەستین و زیندوو ڕاگرتنی میراتی تێکۆشان کە فەرماندەکانی قەسام بەجێیان هێشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆفیسی حەماس لە لوبنان ساڵح عاروری یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس شەهید بوو. داگیرکەرانی سەهیۆنی شەهید عاروریان وەکو "ئامادەکاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا" وەسف دەکرد.
محەمەد ئەشین بەرپرسی مەڵبەندی پارێزگای ئیستانبوولی هودا پار ڕایگەیاند، لە دوای نوێژی هەینی لە حەوشەی مزگەوتی فاتح نوێژی غیابی جەنازە بۆ فەرماندە شەهیدەکانی قەسامی ئەنجام دەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستین، زیندانییەکی فەلەستینی لە زیندانی بیر سەبعە کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای داگیرکەردایە، شەهید بوو.